ناس کورد-
پڕۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بەڕێوەدەچێت و هەریەکە لە محەمەد حەلبوسى و مەحمود مەشهەدانى کێبڕکێى وەرگرتنى پۆستەکە دەکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێرى "ناس" رایگەیاند، مەحمود مەشهەدانى سەرۆکى کاتى پەرلەمان لە نەخۆشخانەوە خۆى بۆ وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى پەرلەمان کاندیدکردووە و کێبڕکێی محەمەد حەلبوسى دەکات.
پڕۆسەکە بەبێ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەڕێوەدەچێت کە تائێستا لە دەرەوەی کۆبوونەوەکەن.
خالید دەراجى کە دواى مەشهەدانى چووە سەر کورسی سەرۆکایەتى، فەرمانیکرد بە دابەشکردنى وەرەقەى نهێنى بۆ دەستپێکردنى پڕۆسەکە.