گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زانیاریی نوێ لەبارەی گەڕان بۆ دۆزینەوەی دانەر نەبەز

2022.01.09 - 16:13
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاریی نوێ لەبارەی گەڕان بۆ دۆزینەوەی دانەر نەبەز

ناس کورد- 

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر  ڕایگەیاند، تیمەکانیان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای دانەر نەبەزی 10 مانگدا کە لە لافاوەکەی هەولێردا ئاو بردی، دەشڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە و هەرکەس لە شوێنێک گومانی هەبێت ئاگاداریان بکاتەوە ئەوا گەڕان و پشکنین ئەنجام دەدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر (یەکشەممە 9-1-2022) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لەئێستادا تیمەکانمان زیاتر لە نزیکی ناحیەی قوشتەپە بۆ دانەر نەبەزی 10 مانگ دەگەڕێن کە لە لافاوەکەی مانگی ڕابردووی هەولێردا بێسەروشوێن بوو، بەڵام بەهۆی قامیشەڵان و قوڕ و لیتە تائێستا نەدۆزراوەتەوە".

 

وتیشی، "گەڕانی تیمەکان ئێستا وەک رۆژانی پێشتر بە کۆمەڵ نییە، بەڵکو پشت بە زانیاریی دەبەستین، هەروەها لەو شوێنانە دەگەڕێین کە لەلایەن ئەفسەرەکانمان دیاری دەکرێن و جێگەی گومانە، بەتایبەتی لە گۆمە ئاوەکان و ئەو شوێنانەی قوڕ و لیتەی لێ کۆبووەتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "لە زۆربەی ناوچەکان گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمی دانەر کراوە، دوێنێش بە دوو ئاراستە بە پیادە و تیمی سەگەوانی وەزارەتی پێشمەرگە لە قوشتەپە گەڕان و پشکنینمان کردووە و بەردەوام دەبین".

 

شەوی 17-12-2021و بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لافاو چەند شوێنێکی شاری هەولێر و دەوروبەری گرتەوە و بەهۆیەوە 12 کەس بوونە قوربانی کە تەرمی 11 کەس دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش دانەر نەبەزی 10 مانگ بێسەروشوینە. 

 

گەڕان بەدوای ئەو منداڵە 10 مانگەدا لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوای زیاتر لە سێ هەفتە تەرمی ئومێد شامیل دۆزرایەوە کە ئەویش لە لافاوەکەدا ئاو بردبووی و بێسەروشوێن بوو.