ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ دووشەممە نه‌وت له سنورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ و ناحيه‌ى سورداش دابه‌ش بكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی (یەکشەممە 9-1-2022) ڕایگەیاند، "بڕياره سبه‌ى دووشه‌ممه 10/1/2022 نه‌وت له سنورى قه‌زاى قه‌ره‌داغ و ناحيه‌ى سورداش دابه‌ش بكرێت له ڕێگاى كارتى زيره‌كه‌وه."
ئاماژەی بەوەشکردوو، "هه‌رخێزانێك بڕى 200 ليتر به نرخى 55000 هه‌زار دينار وەردەگرێت."
ئەگەرچی بەوتەی وەزیری سامانە سروشتییەکان، دەبوو پێش دەستپێکردنی وەرزی زستان سەرجەم هاووڵاتیان بەرمیلێک نەوتیان پێبدرایە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی تەنها 12%ی هاووڵاتیان نەوتیان پێدراوە.