گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسیی هەرێم لەبارەی دروستبوونی لافاو ڕوونکردنەوە دەدات

2022.01.09 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم لەبارەی دروستبوونی لافاو ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلە بارانە هەفتەییەی هەرێم دەگرێتەوە مەترسی لافاو دروست ناکات و دەشڵێت، تاوەکو کۆتایی مانگ سێ شەپۆلی دیکە بەڕێوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی هەرێم لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان، درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوچەکانی دهۆک و زاخۆوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و سبەینێ پارێزگای هەولێر و دواتریش سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە." 

 

وتیشی، "بارانەکە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەشێوەی جیاواز بەردەوام دەبێت، پێشبینی دەکرێت ڕۆژی پێنجشەممە زۆرترین بڕی باران ببارێت لەم شەپۆلەدا، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما دانابەزن." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "شێوازی باران بارینەکە سەرتاسەری دەبێت، بەڵام جگە لە ڕۆژی پێنجشەممە کە بارانی بەلێزمە دەبارێت، ڕۆژانی دیکە بارانەکە مامناوەند دەبێت و مەترسیی لافاوی بەهێز نابێت." 

 

سەبارەت بە دەرچوونی هەرێمی کوردستان لە وشکەساڵی، بەڕێوەبەری کەشناسیی هەرێم باسی لەوەکرد، "لە مانگی 12ی ڕابردووەوە بارانبارین لە هەڕێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و بارانێکی باش باریوە کە سودی هەبێت بۆ کشتوکاڵ و جوتیاران." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی پێشبینییە درێژخایەنەکان، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە سێ شەپۆلی دیکەی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە کە دەبێتەهۆی زیادبوونی ئاستی دابارین.