گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

2022.01.09 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

ناس کورد- 

بەهۆی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکان و بۆ یەکلاکردنەوەی پشتیوانی لە کاندیدەکان، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ دواخرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڕیاربوو کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکان لەبارەی پشتیوانی و دەنگدان بە کاندیدەکان بەردەوامە بۆیە کۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا. 

 

لەئێستادا کاندیدی سوننەکان بۆ سەرۆکی پەرلەمان یەکلابووەتەوە کە محەمەد حەلبوسییە، بەڵام هێشتا دیارنییە کێ کاندیدی کورد و یەکێتی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و کێش کاندیدی شیعەکان دەبێت بۆ سەرۆک وەزیران. 

 

سەرچاوەیەک لە کۆشی سەلام ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح هێشتا تاکە کاندیدی یەکێتییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار و "هەموو شتێکی پێچەوانە کە لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە بێبنەمان."  

  

ئەو سەرچاوەیە کە ئاگاداری دانوستانەکانە تایبەت بە "ناس کورد"ی وت، "ئەو بابەتە بە پارتیش ڕاگەیەنراوە و یەکێتی پەشیمان نابێتەوە لێی."  

  

جەختیکردەوە لە ئەگەری دژایەتی پارتی بۆ بابەتەکە، دور نییە هەمان سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارەبێتەوە.