گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

سەرچاوەیەک: بەرهەم ساڵح تاکە کاندیدی یەکێتییە

2022.01.09 - 11:48
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەک: بەرهەم ساڵح تاکە کاندیدی یەکێتییە

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لە کۆشی سەلام ڕایگەیاند، بەرهەم ساڵح هێشتا تاکە کاندیدی یەکێتییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار و "هەموو شتێکی پێچەوانە کە لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە بێبنەمان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوەیە کە ئاگاداری دانوستانەکانە تایبەت بە "ناس کورد"ی وت، "ئەو بابەتە بە پارتیش ڕاگەیەنراوە و یەکێتی پەشیمان نابێتەوە لێی."

 

جەختیکردەوە لە ئەگەری دژایەتی پارتی بۆ بابەتەکە، دور نییە هەمان سیناریۆی ساڵی 2018 دووبارەبێتەوە.

 

هاوکات بەیانی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە بەغدا سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراقی کرد.