کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بڕی دوو کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا. . ئەمڕۆ شەممە 13ی تەمموزی 2019، ڕاگەیەندراوێک بە ناوی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئومەران بڵاوکرایەوە، کە تێیدا دەست بەسەرا گرتنی دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر ڕاگەیەندرا. . بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، دوێنێ ھەینی 12ی تەمووز، کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەکە توانیویانە دەست بەسەر دوو کیلۆ مادەی ھۆشبەر لە جوری شیشەدا بگرن. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو بڕە مادە هۆشبەرە بە ھاوڵاتییەکی رەگەز ئێرانی گیراوە کە هەوڵیداوە، بە شێوەیەکی نھێنی داخلی ھەرێمی کوردستانی بکات. . بەپێی زانیارییەکان ئەو هاوڵاتیە بە نیازبووە ئەو بڕە مادەیە ڕەوانەی دەرەوەی هەرێمی بکات، جگەلەوە بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئومەران گرتەیەکی ڤیدیۆیی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بڕە مادە هۆشبەرەی بڵاوکردووەتەوە. [embed]https://youtu.be/AOe2kcmh910[/embed]