گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەیان 250 هەزارە

عێراق هەرێم بەهێنانی كرێكاری نایاسایی تۆمەتبار دەكات

2019.02.23 - 00:28
عێراق هەرێم بەهێنانی كرێكاری نایاسایی تۆمەتبار دەكات

 

ناس كورد

ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ لەعێراق رایگه‌یاند نزیكه‌ی 250 هه‌زار كرێكاری بیانی هاتوونه‌ته‌ ناو عێراق و زۆربه‌یان به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌ قاچاغ هاتوون.

فاتن حەلفی ئه‌ندامی كۆمسیۆنه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هه‌ندێك له‌و كرێكارانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی و به‌قاچاغ له‌ هەرێمی كوردستانه‌وه‌ ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوور ده‌كرێن، وتیشی:"له‌ كۆی 250 هه‌زار كرێكاری بیانی ته‌نها 8 هه‌زاریان به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی هاتوون و ئه‌وانی تر به‌ ڕێگه‌ی قاچاغ هاتوون".

هاتنی ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ی كرێكاری بیانی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ عێراق به‌ قه‌یرانێكی داراییدا تێپه‌ڕده‌بێت و شه‌پۆلێكی بێكاری ترسناك به‌رۆكی وڵاتی گرتووه.‌

دیارده‌ی هێنانی كرێكاری بیانی له‌م دواییانه‌دا له‌ عێراق په‌ره‌ی سه‌ندووە و زیاتر له‌و ماڵانه‌دا به‌دی ده‌كرێت كه‌ خاوه‌نی داهاتێكی زۆرن و ئاستی بژێویان زۆر باشه‌ یان ئه‌و خێزانانه‌ی كه‌ كه‌یبانوویان به‌ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی ماڵدا راناگات و هه‌ندێك خێزان كه‌ منداڵی بچووك یان نه‌خۆشی سه‌رجێگه‌یان هه‌یه‌و پێویستیان به‌ كه‌سیكه‌ خزمه‌تیان بكات.