گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ کەوتنەخوارەوەی بەردێکی گەورە بەسەر بەلەمێکی گەشتیاریدا کارەساتی نایەوە

2022.01.09 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ کەوتنەخوارەوەی بەردێکی گەورە بەسەر بەلەمێکی گەشتیاریدا کارەساتی نایەوە

ناس کورد-

بەهۆی داڕمانی تۆپەڵە بەردێکی گەورە بەسەر بەلەمێکی گەشتیاریدا لە نزیک تاڤگەیەک لە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەڕازیل، حەوت کەس گیانیان لەدەست دا و سێ کەسی تریش بێسەروشوێن بوون، هەروەها نۆ کەسی تریش بە سەختی بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، تۆپەڵە بەردێکی گەورە لە شاخێکی ویلایەتی میناس گرایسی بەڕازیل جیا دەبێتەوە و دەکەوێت بەسەر بەلەمەکەدا، هەمووان دەست دەکەن بە هاوار و قیژە.

 

هەندێک لە ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لە گیانیلەدەستدانی 20 گەشتیار دەکەن.