گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەک لە ڕەگەزنامەی سلێمانییەوە لەبارەی کارتی نیشتیمانی

2022.01.08 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە ڕەگەزنامەی سلێمانییەوە لەبارەی کارتی نیشتیمانی

ناس کورد- 

لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی رێنمایی دەرھێنانی کارتی نیشتیمانی و پێداویستییەکانی بڵاوکردەوە کە دەبێتە جێگرەوەی پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی و زانیارییەكانی كارتی زانیاری.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ئاگادارییەکە: 



هاوڵاتیانی دە توانن كارتی نیشتمانی دەربھێنن كە دەبێتە جێگرەوەی پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی و زانیاریكانی كارتی زانیاری  كارتی نیشتمانی  دەبێتە هۆی خێرا راپەراندنی كارەكانیان وە لە ئایندەشدا تەنها پشت بەو كارتە دەبەسترێ‌ بۆ رایكردنی كاروباری هاوڵاتیان لە فەرمانگە حكومیەكانی هەرێمی كوردستاندا.

 

کارتی نیشتمانی پێویستی بەم بەڵگەنامانەی لای خۆارەوە هه‌یه‌: 

 

سه‌ره‌تا هاووڵاتی‌ سه‌ردانی‌ نوسینگه‌كانی‌ دەوروبەرى به‌ڕێوه‌بەرایه‌تی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌وباری شارستانی‌ سلێمانی‌ ده‌كات بۆ پركردنه‌وه‌ی‌ فۆرمی‌ كارتی‌ نیشتیمانی‌ نرخی‌ هه‌ر فۆرمێك ته‌نها ( 3000 ) دیناری‌ عراقیه‌ فۆرمه‌كه‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌هێنیێ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌

 

١-ڕەگه‌زنامه‌ی عێراقی (نسخه‌ی اصلی)

٢-پێناسی باری شارستانی (نسخه‌ی اصلی)

٣-كارتی زانیاری (نسخه‌ی اصلی)

 

ناونیشانی / بەڕێوەبەاێەتی ڕەگەزنامەوباری شارستانی سلێمانی كارتی نیشتمانی

 

دەکەوێتە سەرشەقامی بازنەی مەلیک محمود پشت بەنزیخانەی بینای___ بینای هاتوچوی كۆن ته‌نیشت پۆلیسی سلێمانی

 

ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی