گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا

2022.01.08 - 22:20
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا

ناس کورد- 

میدیای فەرمیی یەکێتی ڕایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان گەیشتە بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدوای یەکلاکردنەوەی ناوی محەمەد حەلبوسی وەک کاندیدی سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، یەکلاکردنەوەی ناوی کاندیدی سەرۆک وەزیران سەرۆک کۆمار دوو پرسی گەرمن و بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە. 

 

پۆستی سەرۆک کۆمار کە پشکی کوردە و لەنێو کوردیشدا یەکێتی بە مافی خۆی دەزانێت، تاوەکو ئێستا لەگەڵ پارتیدا لەسەر ناوێک ڕێکنەکەوتوون بۆ پۆستەکە. 

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکاری سەردانەکەی بکات، میدیای یەکێتی ئەمشەوی شەممە بڵاویکردەوە، بافڵ تاڵەبانی بە سەردانێک گەیشتە بەغدا. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: کاندیدی سەرۆکایەتییەکی عێراق یەکلابووەوە

 
 

پێشتر مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، "لەگەڵ یەکێتی لەسەر کارنامەی هاوبەش رێککەوتووین، هێشتا سەرۆک کۆمار کاتی ماوە، سبەی ئەگەر پەرلەمانیش دەستبەکاربێت ماوەیەک لەبەردەستدا دەبێت بۆ ئەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار دیاری بکرێت، ماوەیەکی دیکەش لەبەردەستدادەبێت بۆ ئەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران دیاری بکرێت".  

  

وتەبێژی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، "وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان لە کوردستاندا ویستمان ئەوەبووە هەوڵ بدەین هیچ لایەکمان دەستوەردان لە نێو پێکهاتەکانی دیکەدا نەکەین، وەکو ئەوەی کە ئێمەی کورد دەستوەردان لەنێو پێکهاتەی شیعە و سوننەدا نەکەین، بە پێچەوانەشەوە."   

  

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 9-1-2022، یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و تا ئێستا نە کورد و نە شیعە و نە سونە بە ئاشکرا کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سێ سەرۆکایەتییەکە ڕانەگەیاندووە.