گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی نەگەڕانەوەی داهات و خاو دابەشکردنی مووچە

2022.01.08 - 21:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی نەگەڕانەوەی داهات و خاو دابەشکردنی مووچە

ناس کورد- 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ یەک دۆلاری داهاتی ناوخۆ نەگەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی بۆیە مووچە بە خاوی دابەش دەکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا (شەممە 8-1-2022) ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ کە 8ی مانگە تاوەکو ئێستا یەک دۆلاری داهات نەگەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی تا بدرێتە مووچە." 

 

وتیشی، "تائێستا نزیکەی 380 ملیار دینار بۆ مووچە دابەش کراوە، لەکاتێکدا تەنها ئەو داهاتەی نەوت کە دەگەڕێتەوە وەزارەتی دارایی 512  ملیارە، واتە هێشتا بەشێكی داهاتی نەوتیش خەرج نەکراوە، نەک داهاتی ناوخۆ." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "تەنها داهاتی کارەبای سلێمانی 73 ملیار دینار بووە، داهاتی باشماخ و پەروێزخان نزیکەی 47 ملیار دینار بووە، تەنها ئیبراهیم و خەلیل و حاجی ئۆمەران داهاتی مانگێکیان نزیکەی 110 ملیار بووە، کە ئەمە تەنها چەند شوێنێکی کەمن و داهاتەکەیان دەگاتە نزیکەی 250 ملیار دینار، جگە لە هاتوچۆ و ئاو و زەڕیبە و چەندین شوێنی دیکە و هیچی دابەش نەکراوە بۆ مووچە." 

 

عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکرد، "ئەگەر داهاتی ناوخۆش بدەن بۆ تەواوکردنی مووچە بە دوو ئیدارەی دەیدەن، ئیدارەی سلێمانی نزیکەی 70 ملیار دەدات، ئیدارەی هەولێریش نزیکەی 93 ملیار دینار دەدات، ئەگەر لە ڕۆژانی داهاتوو بیدەن، لەکاتێکدا تەنها داهاتی کارەبای سلێمانی 70 ملیار دینار بووە."