ناس کورد-
ئەگەرچی بەشێك لە هاووڵاتیان نیگەرانن لە دۆخی کارەبا و پێوەری زیرەک، بەڵام وەزارەتی کارەبا بەردەوامە لە بەستنی پێوەر و سبەینێ پێوەر بۆ چەند گەڕەکێکی قەزای سەیدسادق دادەنرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، "ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکی قازی لە هەفتەبازاڕی شارەوە بۆ بەنزیجانەی هەیکەلەکە لە شارۆچکەی سەیدسادق دەکەینەوە کە دەکەونە سەر فیدەری( 11)ی وێستگەی سەیدسادق، رۆژی یەکشەممە 9/1/2022 پێوەرى زیرەکی کارەبایان بۆ دەبەسترێت، بۆیە لە کاتژمێرى (8ى بەیانى تا 4ى عەسر) کارەبایان نابێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە،دواى به‌ستنی پێوه‌ره‌كه، له‌كاتى بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌ك، په‌یوه‌ندى به‌م ژماره ته‌له‌فۆنانه‌وە بكه‌ن:
07701394642 - 07705493424