گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پۆستی سەرۆک کۆمار’’

پارتی و یەکێتی کاندیدی پۆستێک یەکلادەکەنەوە

2022.01.08 - 16:46
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی و یەکێتی کاندیدی پۆستێک یەکلادەکەنەوە

ناس کورد- 

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هێشتا کات ماوە بۆ ئەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەستنیشان بکەن و دەشڵێت، نێو ماڵی سوننە لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان خۆیان یەکلاکردووەتەوە و کوردیش تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ کاندیدی جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەستنیشان دەکەن.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ شەممە 8-1-2022، شاندێکی هاوبەشی سوننەکان بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەقەدووم لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبوونەوە. 



لەدوای کۆبوونەوەکە مەحمود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "شاندەکە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ بارزانی باسی دوایین پێشهات و بەرەوپێشچوونەکانی ئەم دواییەیان کردووە دوابەدوای سەردانی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ بەغدا، هەروەها باسی ئەوە کراوە کە بەیانی رۆژی دیاریکراوە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان و دیاریکردنی ئەو پۆستانەی کە هەیە".

 

سەبارەت بە کاندیدی پۆستەکان، وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، "سوننەکان لەنێوان خۆیاندا ئەوەیان یەکلاکردووەتەوە کە کێ بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بەربژێر دەکەن، بۆ دەستنیشانکردنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش، بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆ ئەوە یەکلا دەکرێتەوە، ئەو دەسەڵاتەش دراوەتە شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی کە ئێستا لە بەغدان، ئەوان ئەو بابەتە یەکلادەکەنەوە".

 

باسی لەوەشکرد، "لەسەر کارنامەی هاوبەش رێککەوتووین، هێشتا سەرۆک کۆمار کاتی ماوە، سبەی ئەگەر پەرلەمانیش دەستبەکاربێت ماوەیەک لەبەردەستدا دەبێت بۆ ئەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار دیاری بکرێت، ماوەیەکی دیکەش لەبەردەستدادەبێت بۆ ئەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران دیاری بکرێت".

 

وتەبێژی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، "وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان لە کوردستاندا ویستمان ئەوەبووە هەوڵ بدەین هیچ لایەکمان دەستوەردان لە نێو پێکهاتەکانی دیکەدا نەکەین، وەکو ئەوەی کە ئێمەی کورد دەستوەردان لەنێو پێکهاتەی شیعە و سوننەدا نەکەین، بە پێچەوانەشەوە." 

 

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 9-1-2022، یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت و تا ئێستا نە کورد و نە شیعە و نە سونە بە ئاشکرا کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سێ سەرۆکایەتییەکە ڕانەگەیاندووە.