گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

دەڵاڵێکی بازرگانی بە ئەندامەکانی جەستە کە قوربانییەکانی ناردووە بۆ هەولێر و سلێمانی دەستگیرکرا

2022.01.08 - 11:51
App store icon Play store icon Play store icon
دەڵاڵێکی بازرگانی بە ئەندامەکانی جەستە کە قوربانییەکانی ناردووە بۆ هەولێر و سلێمانی دەستگیرکرا

ناس کورد-

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی پارێزگای میسان دەستگیرکردنی دەڵاڵی فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤی ڕاگەیاند کە پەیوەندی بە باندێکەوە هەیە کە لە بەغدا و هەولێر کار دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (8-1-2022) دەڵێت، "زانیاریی هەواڵگریی وردمان دەستکەوت لەبارەى بوونی تۆڕێکی تایبەت بە بازرگانی بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤەوە کە ئەندامەکانی لە هەر سێ پارێزگای بەغدا، هەولێر و میسان هەن و کاریان کردووە لەسەر کڕینی ئەندامی جەستەی ئەو کەسانەی کە داهاتیان مامناوەندە و هەموو کاروبارێکی کڕین و چاندنەوەی لە ناوەند و نەخۆشخانە تایبەتەکان ئەنجام داوە".

 

دەشڵێت، "یەکێک لە ئەندامانی ئەو باندە لە میسان کاری لەسەر پشکنین و کڕینی لەگەڵ ئەو کەسانە کردووە یەکێک لە ئەندامەکانی جەستەی فرۆشتووە لە میسان، دوای وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی، تیمێکی تایبەتمەند پێکهێنراو، لە ناوچەی ڕومانە بۆسەی بۆ دانرا و دەستگیرکرا، مۆبایلێکیشی پێگیرا کە بۆ پەیوەندیکردنی بە باندەکەیەوە بەکاری هێناوە."

 

بەڕێوەبەرایەتییەکە باسی لەوەشکردووە، "دوای لێکۆڵینەوە، تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا نا کە ڕێککەوتووە لەگەڵ گروپێکی تاوانکار تاوەکو لە پارێزگای میسانەوە خەڵکیان بۆ بنێرێت بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی و لەوێ گورجیلەی خۆیان بفرۆشن لە بەرامبەر پارەیەکی زەبەلاح."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە کە "کەسەکە بەپێی مادەی 6 لە یاسای ڕووبەڕووبوونەوەى بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکراوە."

 

me_ga.php?id=31572