گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەندامێکی شاندە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی: دوو پەیاممان گەیاندە بەغدا

2022.01.08 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
ئەندامێکی شاندە هاوبەشەکەی پارتی و یەکێتی: دوو پەیاممان گەیاندە بەغدا

ناس کورد-

ئەندامێكی شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی ڕایگەیاند، سەردانەکانیان بۆ بەغدا دوو پەیام دەگەیەنینە لایەنەكان كە كورد ببێتە چارەسەرێك لەنێو ماڵی شیعە، نەك لێكترازانی زیاتر، هەروەها كورد بە وەرەقەیەكی هاوبەش بەشداری دەكات و بۆ حكومەتی داهاتوو تا بتوانێت پێداگری لەماف و داخوازییەكانی گەلی كوردستان بكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لەبارەی سەردانەكە و كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان  بە میدیای فەرمی یەکێتی (8-1-2022) ڕاگەیاند، سەردانی وەك شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان لەكاتێكی هەستیارو گرنگدایە، چونكە ڕۆژی 9ی 1ی 2022 یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، تائێستاش لەنێو ماڵی شیعە هیچ ڕێككەوتنێك نییە و ئەوەی جێی دڵخۆشیە كورد بەیەك تیم چووەتە بەغدا و لەگەڵ لایەنە كۆدەبێتەوە.

 


وتیشی، "لایەنە سوننەكان لەنێو خۆیان گەیشتونەتە لێكتێگەیشتن، ئەوەی ماوەتەوە ماڵی شیعەیە، چونكە كۆدەنگ نین لەسەر پێكهێنانی كوتلەی گەورە، لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و رەوتی سەدریش ئەو رێككەوتنە نەكراوە."


ئەو ئەندامەی شاندە هاوبەشەكەی یەكێتی و پارتی دەشڵێت، "وەك كورد ئامانج لەسەردان و كۆبوونەوەمان لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان بۆ گەیاندنی دوو پەیامە، یەكێكیان ئەوەی كورد ببێتە چارەسەرێك لەنێو ماڵی شیعە، نەك لێكترازانی زیاتر، چونكە رەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەسەر پرۆسەی سیاسی و سەركەوتنی پرۆسەكە، پەیامی دووەم ئەوەیە كە كورد بەوەرەقەیەكی هاوبەش بەشداری دەكات و بۆ حكومەتی داهاتوو بەرچاو روونی هەبێت و بتوانین پێداگری لەماف و داخوازییەكانی گەلی كوردستان بكەین."


لەبارەی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانیش وتی، "كۆبوونەوەكە دەكرێت و ئەندامانی نوێ سوێند دەخۆن، بەڵام نازانرێت دواتر چی دەبێت، بەڵام دەبێت سەرۆك و جێرگەكانی هەڵببژێردرێن، لایەنە سوننەكان لەسەر سەرۆكی پەرلەمان رێككەوتون، بەڵام جێگری یەكەم كە بەر لایەنە شیعەكان دەكەوێت تائێستا رێككنەكەوتون، بۆیە ئەوكاتەی ماوە چاوەڕێی رێككەوتن دەكرێت."