گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

شەش پۆلیسی فەڕەنسی بەهۆی جوێندان بە هاوڵاتییەکی میسری سزا دران

2022.01.08 - 10:47
App store icon Play store icon Play store icon
شەش پۆلیسی فەڕەنسی بەهۆی جوێندان بە هاوڵاتییەکی میسری سزا دران

ناس کورد-

شەش ئەفسەری پۆلیسی فەرەنسا سزای شەش مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا بە تۆمەتی توندوتیژی و سوکایەتی نەژادی و جوێندان بە هاوڵاتیەکی میسری لە مانگی نیسانی 2020دا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتی مۆنتیکارلۆی فەڕەنسی کە "ناس کورد" خوێندوویەتییەوە، یەکێک لە پۆلیسەکان سزای شەش مانگ زیندانی دراوە دوای ئەوەی بە گەنجە میسرییەکەی وتووە "بزنێکی بچوکی ئاوا، مەلە ناکات" کاتێک دەستگیریان کردووە دوای ئەوەی خۆی خستووەتە ناو ڕووباری سین.

 

هاوکات سزای چوار ئەفسەری تری هاوڕێی درا بە 12 مانگ زیندانی کە شەش مانگی جێبەجێ ناکرێت، هەروەها بۆ ماوەی 12 مانگیش لە کارەکەیان دوردەخرێنەوە.

 

هاوکات شەشەم ئەفسەری پۆلیسیش بە 12 مانگ زیندانی سزادرا بەڵام بەبێ جێبەجێکردن بە تۆمەتی "هەوڵنەدان بۆ وەستاندنی توندوتیژی" هاوڕێکانی.

 

هاوڵاتییە میسرییەکە کە ناوی "سەمیر جوندییە" ڕایگەیاند، "زۆر دڵخۆشم کە دادپەروەری ئەنجام درا."