گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی گەیشتە بەغدا

2022.01.07 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی گەیشتە بەغدا

ناس کورد-

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، شاندی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان گه‌یشتنه‌ به‌غدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیای فەرمی پارتی ڕایگەیاند، ئەمرۆ هه‌ینی (7-1-2022) شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی ھۆشیار زێباری و شاندی یەكێتی بە سەرۆكایەتی عیماد ئەحمەد گەیشتنە شاری بەغدا و بۆ دوای نیوەرۆش لە بارەگای نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆبوونەوەی ھاوبەش ئەنجام دەدەن.

 

ئاشکراشی کرد، پارتی و یەكێتی لە بەغدا بە ھاوبەشی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بە تایبەتیش شیعەكان له‌باره‌ی پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆ دەكەن.

 

ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەولێر کۆببوونەوە.

 

دوای کۆبوونەوەکە مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگه‌یاندبوو كه‌ کار دەکەن بۆ ئەوەی بەیەک کارنامه‌ بچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.

 

هەروەها بڕیارە ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو كۆبوونەوەی یەكه‌می ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێ‌ و تێیدا ئەندامانی ئەنجوومەن سوێندی یاسایی بخۆن.