گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی بزانە

ئێران داوای گفتوگۆیەکی هەرێمی لەگەڵ سعودیە و تورکیا و میسر دەکات

2022.01.07 - 14:37
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران داوای گفتوگۆیەکی هەرێمی لەگەڵ سعودیە و تورکیا و میسر دەکات

ناس كورد-

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای گفتوگۆیەکی هەرێمی لەگەڵ میسر، سعودیە و تورکیا دەکات بۆ "چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حسێن ئەمیر عەبدولهەیان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (7-1-2022) دەڵێت، "سعودیە خوازریای گفتوگۆیە لەگەڵ ئێران لەبارەى دۆسییە هەرێمییەکان، گفتوگۆکان جەخت لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکاتەوە."

 

لەبارەى گەڕی دانوستانەکانیش لەگەڵ سعودیە، عەبدولهەیان جەختی لە ئامادەیی وڵاتەکەی کردووە بۆ دەستپێکردنی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان ئەگەر ڕیازیش ئامادەیی هەبوو.

 

 

وتیشی، "تاران باوەڕی بە گفتوگۆی هەرێمیی فراوان هەیە کە وڵاتە گرنگەکان لەخۆبگرێت، وەک میسر و سعودیە و تورکیا."

 

وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشکرد کە "گفتوگۆی ئێران لەگەڵ سعودیە ئەرێنی و بنیادنەرانەیە، تارانیش ئامادەیی تەواوی هەیە لەهەرکاتێکدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە ئاسایی بکاتەوە" و جەختی کردەوە کە "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نوێنەرانی ئێمە دەگەڕێنەوە بۆ ڕێکخراوی هەماهەنگی ئیسلامی لە شاری جدە، ئەوەش هەنگاوێکی ئەرێنییە."