ناس كورد_
ئەندازیاری كشتوكاڵی ئومێد ئەحمەد لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە 9 رێنمایی بڵاوكردەوە بۆ باخەوانان لە كاتی ناشتنی هەر نەمام و درەختێك بەمەبەستی ئەوەی بەباشی بگاتە قۆناغی بەرگرتن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێنماییەكان كە لە پەیجی كشتوكاڵی هەڵەبجە بڵاوكراوەتەوە و "ناس كورد" بینیویەتی (7_1_2022) ئەمانەی خوارەوەن:
١-هەڵپاچينی گونجاو بۆ لق و پۆپەکەی ئەنجام بدرێت.
٢-هەڵپاچين بۆ ڕەگی دارەکە ئەنجام بدرێت.
٣-لەبەکارهێنانی پەينی نايترۆجين دورکەونەوە.
٤-پەينی فسفۆڕ و پۆتاسێوم بەکاربهێنن.
٥-ئاودێران کەم بكەنەوە و دارەکە تۆشی شۆکی بێ ئاوی بکەن.
٦-بەکارهێنانی هۆرمۆنی ئۆکسين و جبرلين بۆ دارەکان.
٧-بەکارهێنانی پەينی فرۆت سيت زنک و(zn)بۆرۆن.
٨-زيادکردنی کاربۆنی خاک ئەويش بە زيادکردنی پەينی ئاژەڵی دەبێ بۆ خاکەکەی.
٩-حەڵقەيەک لەقەدی درەختەکە بکرێتەوە بەڵام دەبێ کەسێکی شارەزا ئەنجامی بدات چونکە ئەگەر نەزانرێت ئەنجام بدرێت ئەوە دەبێتە هۆی وشک بونی دارەکە.