گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ئەم ساڵدا وەزارەت ناتوانێت

وادەی كردنەوەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە هەرێم ئاشكرا كرا

2022.01.07 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی كردنەوەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە هەرێم ئاشكرا كرا

ناس كورد_

بریكاری وەزیری خوێندنی باڵا لە حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند بۆ ئەم ساڵ (2022) زۆر ئەستەمە بتوانن خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆكانی هەرێم بكەنەوە و بۆ ساڵی ئایندە كاری لەسەر دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د. عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق لە دیدارێكی تەلەفزێونیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (7_1_2022) وتی بۆ ئەم ساڵ كردنەوەی خوێندنی باڵا زۆر زۆر زەحمەتە ئەگەر موستەحیل نەبێت، بەڵام بۆ ساڵی ئایندە كاری جدی لەسەر دەكەن.

 

بریكاری وەزیری خوێندنی باڵا وتیشی كۆتاجار كە خوێندنی باڵا كراوەتەوە (2020) شەش هەزار كورسی دابین كراوە، لە ئێستاشدا رێنمایی مۆڵەتی خوێندن گۆڕانكاری تێدا كراوە و سیستمەكەی گۆڕاوە، ئێستا ئەوان داوای پلانی خوێندنی باڵایان كردووە لە زانكۆكان و ڕێكارەكان سەقفی زەمنییان تێدایە بۆیە ناكرێت لە ئەم ساڵدا هەموویان بەیەكەوە جێبەجێ بكرێن و كاریان دەوێت.

 

هەروەها وتیشی "ئیشەڵڵا لە ساڵی 2022_2023 قوتابی و خوێندكارەكانمان دەرفەتی وەرگرتنیان دەبێت"

 

لەكۆتایی ئابی 2021 دا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان داوای لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان كرد بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕێنمایی نوێ بۆ خولی داهاتووی خوێندنی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێم ڕاوبۆچوونی فەرمیی خۆیان ڕەوانە بکەن بەمەبەستی پەسەندكردنی. 

 

me_ga.php?id=4515