گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێژی جومعە كاتژمێرێك دواخراوە

بۆ یەكەمجار  لە مێژوودا وڵاتێكی عەرەبی ئەمڕۆ دەوام دەكات

2022.01.07 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەكەمجار  لە مێژوودا وڵاتێكی عەرەبی ئەمڕۆ دەوام دەكات

ناس كورد_

ئیماراتی عەرەبی لە میانەی جێبەجێكردنی پلانی نوێی دەوام و پشووەكان، ئەمڕۆ هەینی لەسەرجەم فەرمانگەكانی دەوام دەكات و رۆژانی شەممە و یەكشەممە دەكاتە پشوو، بەڵام دەوامی ئەمڕۆ نیوە دەبێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەی راپۆرتەكانی هەواڵی میدیاكانی ئیمارات كە "ناس كورد" بینیونی (7_1_2022) ئەم پلانە نوێیەی وڵاتەكە میرنشینی شاریقە ناگرێتەوە كە لە جیاتی نیوە دەوامی هەینی، سێ ڕۆژ پشووی ڕاگەیاندووە بۆ فەرمانبەران و خوێندكاران كە رۆژانی هەینی و شەممە و یەكشەممەیە.

 

هەر بەگوێرەی پلانە نوێیەكە مزگەوتەكانی ئیمارات لە كاتژمێر 1:15 ی دوا نیوەڕۆ نوێژی هەینی دەكەن بۆ ئەوەی قوتابیان و فەرمانبەران فریای نوێژەكانیان بكەون پاش ئەوەی كاتژمێر 12 دەست لە كارەكانیان هەڵدەگرن.

 

پێشتر كۆمپانیاكان ڕۆژانی شەممە و یەكشەممەیان كردبووە پشوو لەگەڵ مۆڵەتێكی كورتی نیوەڕۆ لە رۆژانی هەینی بۆ بەشداریكردن لە نوێژ، دواتر دەوڵەتیش رۆژانی دەوام و پشووی گۆڕی بۆ ئەوەی رۆژانی تەواوەتی كار ببێتە چوار  لە هەفتەیەكدا لەگەڵ رۆژێكی نیوە دەوام و سەرەتای هەفتە لە رۆژی دوو شەممە دەستپێبكات، ئامانج لەم گۆڕانكارییەكەش كە یەكەم جارە لە مێژووی نوێی ئیماراتدا پەیڕەو بكرێت، خۆ گونجاندنە لەگەڵ سیستمی جیهانی و ئابوورییە گەورەكان.