گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تورکمان پشتیوانی خۆیان بۆ کاندیدێکی سەرۆک پەرلەمان ڕاگەیاند

2022.01.06 - 23:15
App store icon Play store icon Play store icon
تورکمان پشتیوانی خۆیان بۆ کاندیدێکی سەرۆک پەرلەمان ڕاگەیاند

ناس کورد-

به‌ره‌ی توركمانی بە سەرۆکایەتی ئەرشەد ساڵحی، پشتیوانی بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم ڕاگەیاند کە پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ربگرێته‌وه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-1-2022، ئه‌رشه‌د ساڵحی، سەرۆکی بەرەی تورکمانی بە یاوەری شاندێک له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم كۆبووەوە و تاووتوێی مافی تورکمانەکانیان لە کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق کرد. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەرشەد ساڵحی پشتیوانیی بەرەی تورکمانی بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە خولی نوێدا. 

 

ئەوەش هاتووە، لای خۆیەوە محەمەد حەلبوسی به‌ڵێنیدا مافه‌كانی پێكهاته‌ی توركمانی له‌ كابینه‌ی نوێی حکومەتی عێراقدا لەبەرچاو بگرن.