ناس کورد-
دەستەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتەسەر ماڵی ئەندامێکی حەشد و خۆی و چوار ئەندامی خێزانەکەیان کوشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستەی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی (پێنجشەممە 6-1-2022) ڕایگەیاند، "لە بەغدای پایتەخت، چەند چەکدارێک چوونەتەسەر ماڵێک و سەرجەم ئەندامانی ئەو خێزانەیان کە لە ماڵەکەدا بوون کوشتووە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کەسەی خۆی و خێزانەکەی کوژراون ئەندامی حەشدی شەعبی بووە لە لیوای 45."
هەفتەی ڕابردووش لە ڕووداوێکدا لە پارێزگای بابل، دەوروبەری 20 ئەندامی خێزانێک لە ماڵێکدا کوژران و بەهۆیەوە چەند بەرپرسێکی پارێزگاکە دوورخرانەوە.