گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە پەروەردەوە سەبارەت بە وادەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم

2022.01.06 - 19:42
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە پەروەردەوە سەبارەت بە وادەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پەروەردە و فێرکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە 10ی1ی2022 دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی پەروەردە: 

 

ڕۆژی دووشەممە (١٠ی١ی ٢٠٢٢) دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی خوێندنی ساڵی (٢٠٢١ -٢٠٢٢) ئەنجامدەدرێت، بەو بۆنەیەوە وێڕای سوپاسکردنی تەواوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە کەوەرزی یەکەمی خوێندنیان بە سەرکەوتوانە کۆتایی پێ هێنا، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە  سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن  بە (حکومی و ناحکومی) ئاگادار دەکەینەوە کە بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، بەستنی ماسک بۆ ستافی کارگێریی و مامۆستایان و  قوتابیان و خوێندکاران  لەکاتی تاقیکردنەوەکان و دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن ئیلزامییە  و لەگەڵ تۆمارکردنی چەند حاڵەتێک بە ڤایرۆسی (ئۆمیکرۆن) دەبێت رێکارەکانی خۆپارێزیی لەئاستێکی زۆر باشدا جێبەجێبکرێن. بۆیە پێویستە سەرپەرشتیاری هاورێی رەخنەگری قوتابخانە لەکاتی سەردانیکردنی ناوەندەکانی خوێندن لە رۆژانی تاقیکردنەوەکان و دەستپێکردنی وەرزی دووەم بە دواداچوون لەسەر ئەم بابەتە بکەن و ئاستی پابەندبوونی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران بدەنە پەروەردەی قەزاکان. بۆ مەبەستی خۆپارێزیی وەزارەتی پەروەردە لە چەند هەفتەی رابردوو زیاتر لە ( ١٧٥٠٠٠٠) یەک ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا هەزار ماسک و (٦٧٠٠ ) شەش هەزار و حەوت سەد پاککەرەوە ( معقم ) بەسەر پەروەردەی گشتیی پارێزگاکان وئیدارەسەربەخۆکان دابەشکردووە.

بەهیوای سەلامەتیی و تەندروست ساغیتان.

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە

        ٦ی ١ی ٢٠٢٢