ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی دهۆک جێگیربوونی باری تەندروستیی توشبووەکانی ئۆمیکرۆنی لە هەرێم ڕاگەیاند و دەڵیت، دۆخیان پێویستی بە داخڵکردنی نەخۆشخانە نییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەمزە رەزیکی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک (پێنجشەممە 6-1-2022) بە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "ئەو کەسانەی تووشی ئۆمیکرۆن بوون لە یەک خێزانن و لە ئەوروپاوە هاتوونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە،"خێزانەکە هەفتەیەک پێش ئێستا هاتوونەتە نێو پارێزگاکە و لە کاتی خۆیدا پشکنینیان بۆ کراوە و ڕەوانەی هەولێر کراوە، ئەنجامی ئەو شیکردنەوەیە گەیشتووە پشتڕاستی کردەوە کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن بوون".
ڕەزیکی جەختی کردووەتەوە، "توشبووەکان لە دۆخێکی باش و جێگیردان و لە شاری دهۆک لە ماڵەوەن و پێویستیان بەداخڵکردنی نەخۆشخانە نەبووە".