گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

فڕۆکەیەکى ئێرانى بە 119 سەرنشینەوە لەسەر شەقام نیشتەوە

2022.01.06 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
فڕۆکەیەکى ئێرانى بە 119 سەرنشینەوە لەسەر شەقام نیشتەوە

ناس کورد-

فڕۆکەیەکى نەفەرهەڵگرى ئێرانى ناچاربوو لەیەکێک لە شەقامەکانى پارێزگاى ئەسفەهان بنیشێتەوە بەهۆى گرفتێکى تەکنیکییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى فەرمى ئێران لەزارى بەرپرسێکى فڕۆکەوانى مەدەنییەوە بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیاى "کاسبین" و لەمەشهەدەوە فڕیوە بەئاڕاستەى ئەسفەهان.

 

وتیشى بەهۆى کێشەى تەکنیکییەوە فڕۆکەکە ناچار بووە لەشەقامێکى دەرەوەى فڕۆکەخانە بنیشێتەوە، سەرنشینەکانیان کە 119 کەس بوون سەلامەتن، جگە لەیەک کەس کە  بەسەختى برینداربووە.

 

یەکێک لە سەرنشینەکان بە شێوەزارى عێراقى دەڵێت "خودا رزگاریکردین".