گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مردنی لە ئەنفلۆنزای ئاسایی كەمترە

پزیشكێك: ئۆمیكرۆن ڤاكسینێكە خوا ناردوویەتی بۆ مرۆڤایەتی

2022.01.06 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشكێك: ئۆمیكرۆن ڤاكسینێكە خوا ناردوویەتی بۆ مرۆڤایەتی

ناس كورد_

بەگوێرەی تیۆریایەكی نوێ كە هەندێك پزیشك و شارەزای درمەكان باسی دەكەن، سەرهەڵدانی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دكتۆر حسام ئەبو فەرسەخ كە پسپۆڕی دیاریكردنی نەخۆشییە ڤایرۆسییەكانە لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا "تفاعلكم" كە "ناس كورد" بینیویەتی (6_1_2022) وتی: گۆڕاوە نوێیەكە "ڤاكسینێكی خواییە" بەهۆیەوە كۆرۆنا كۆتایی دێت كە تا ئێستا نزیكەی 5.5 ملیۆن كەسی لە جیهاندا كوشتووە.

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی د. حسام كە لەپەیجی خۆی "فەیسبوك" بڵاوی كردووەتەوە، هەرچەندە ئۆمیكرۆن 70 هێندەی دەلتا خێراترە لە بڵاوبوونەوە، بەڵام مەترسییەكانی كەمترە و رێژەی مردن بەهۆی ئەم گۆڕاوە نوێیە  لە 0.02% تێپەڕ ناكات ئەمەش كەمترە لە مردن بەهۆی ئەنفلۆنزای ئاسایی و زۆر كەمترە لە مردن بەهۆی دەلتا كە دەگاتە 1.9%ی توشبووان. 

 

بەبۆچوونی ئەم پزیشكە ئێمە لەبەردەم ڤایرۆسێكی سووكداین كە "بەرگری مێگەل" بەكۆمەڵ دەبەخشێت بەخەڵك لەماوەی چەند مانگێكدا، ئەمەش ڕێگەخۆشكەر دەبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنا.

 

بەر لە دوو رۆژ پسپۆرێكی ئەمەریكی لە كەناڵی فۆكس نیوز، هەمان بۆچوونی دووبارە كردەوە كە ئۆمیكرۆن ئەگەری هەیە بەرگری بەكۆمەڵ بۆ مرۆڤایەتی دروست بكات.