ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە تەقەی لەھۆتێلێک کردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، تۆمەتبار (م، ف، ع) لەدایکبووی ١٩٩٣ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەھۆتێلێک کردبوو.
ئێوارەی دوێنێ ٢٠٢٢/١/٥، تۆمەتبارێک تەقەی لەھۆتێلێک کرد، دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتە شوێنی ڕووداوەکەو تەقەکەرەکە دەستگیرکرا.
ھەروەھا لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبوو.
تۆمەتبار (م، ف، ع) لەدایکبووی ١٩٩٣ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سێلمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان