ناس كورد-
چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی پێشبینی دەكەن لە پاش بنكەی عەینولئەسەدی ئەنبار، بنكەی سەربازی هەریر لە هەولێر یەكێكی تربێت لە ئامانجی گروپە چەكدارە شیعەكان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (6_1_2022) هێرشەكانی سەر بنكە بیانییەكان لە عێراق هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی كوژرانی سولەیمانی و موهەندیس و هەڵمەتی هێزە شیعەكان بۆ ڕەتكردنەوەی مانەوەی سوپای ئەمەریكا لە عێراق.
سەرچاوە ئەمنییەكان باس لەوەدەكەن پاش هێرشەكانی سەر عەینولئەسەد لە ئەنبار، پێشبینی دەكرێت هێرش بكرێتە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا لەگەڵ بنكەی هەریر لە هەولێر و بنكەی بەلەد لە سەلاحەدین.
هەر لەو بارەیەوە دەزگاى هەواڵگرى عێراق لە نوسراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەگەر هەیە لەچەند رۆژى داهاتوودا هێرشى موشەکى بکرێتە سەر فڕۆکەخانەى هەولێر یان سەربازگەى زیلیکانى تورکیا لە بەعشیقە.
ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەی هێرشی كردبووەسەر بنكەكەی ئەنبار لە جۆری "كامیكازی" ییە كە خۆكوژە، هێرشكەش 24 كاتژمێر پاش ئەوە هات سیستمی بەرگری ئەمەریكا "سیرام" بەرپەرچی دوو درۆنی دابوویەوە لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا.
وتەبێژە سەربازییەكانی ئەمەریكا گروپە چەكدارەكانی سەر بەئێرانیان تۆمەتباركرد لە هێرشەكانی سەر ئەنبار و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش سەركۆنەیان كرد.
لەكۆتایی ساڵی ڕابردووەوە 2021 ئەركی هێزە بیانییەكان لە عێراق لە شەڕكردنەوە گۆڕاوە بۆ ڕاوێژكاری، ئەوەش بە گوێرەی رێككەوتننامەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات.
لیژنەى مۆلیدە ئەهلییەکانى قەزاى چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆى زۆر کارکردنى مۆلیدەکانەوە بۆ مانگى 12 بۆ هەر کاتژمێرێک (48) دیناریان دیاریکردووە، کە زیاترە لەو بڕەى لیژنەکەى سلێمانى دیاریکردووە.