گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیسماعیل خوڕماڵی شاعیر نەمردووە و تەندروستی باشە

2019.07.13 - 10:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئیسماعیل خوڕماڵی شاعیر نەمردووە و تەندروستی باشە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- برایەکی ئیسماعیل خورماڵی، شاعیری کورد هەواڵی کۆچی دوایی براکەی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: "تەنانەت نەخۆشیش نییە". . بەیانی ئەمڕۆ شەممە 13ی تەمموزی 2019، ژمارەیەک میدیای کوردی، هەواڵی کۆچی دوایی ئیسماعیل خورماڵی شاعیریان  بڵاوکردەوە. . لەوبارەوە ئیبراهیم گوڵ عەنبەری، برای ئیسماعیل خوڕماڵی هەواڵەکەی ڕەتکردەوە و لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند: " لەچەند پەیجێک هەواڵی ناڕاستیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایە ئیسماعیل خورماڵیی برام کۆچی دوایکردووە، من ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخەمەوە و بەهیچ شێوەیەک ڕاست نین". . براکەی ئیسماعیل خورماڵی ئاماژەی بەوەشکردووە: " ئیسماعیلی برام تەنانەت نەخۆشیش نیە". .