گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارچێوەى هەماهەنگى لەسەر لێکتێگەیشتن لەگەڵ سەدر رونکردنەوە دەدات

2022.01.05 - 22:52
App store icon Play store icon Play store icon
چوارچێوەى هەماهەنگى لەسەر لێکتێگەیشتن لەگەڵ سەدر رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان رایگەیاند، سورن لەسەر سەرخستنى لێکتێگەیتشن لەگەڵ رەوتى سەدر و سەرجەم هێزە نیشتیمانییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چوارچێوەى هەماهەنگى (5-1-2022) لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردووەتەوە، سەرجەم ئەو هەواڵانەى لە میدیاکان و لەزارى کەسانى دەرەوەى سەرکردایەتى چوارچێوەى هەماهەنگى بڵاوکراونەتەوە گوزارشت لەبۆچونى ئەوان ناکات.

 

هەروەها داواى لەهەموو لایەنەکان کردووە یەکڕیز بن و بەرژەوەندى گشتى سەربخەن بەسەر بەرژەوەندى تایبەتیدا.