کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد هێزی دەریاوانی ئەمەریکا لە ئۆپراسیۆنێکدا، ژێردەریاییەکی بە بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیر کردو ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنەکەشی بڵاوکردووەتەوە. . بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە، دوو بەلەمەی هێزی دەریاوانی ئەمریکا لە ئاوەکانی زەریای هێمندا هەڵدەکەوتنە سەر ژێردەریاییەک و کۆنتڕۆڵی دەکەن. . ئەوەی بووەتە جێگەی سەرنجی میدیاکان، دوان لە ئەندامانی هێزەکەی ئەمریکا لە ناو بەلەمەکەیانەوە دەچنە سەر ژێر دەریاییەکە و بە زەبری هێز دەرەچەکە بە قاچاخچییەکان دەکەنەوە. . هاوکات لە تویتێکدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ستایشی ئەو هێزەی کردووە کە ژێردەریاییەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە بە قارەمان و ئازا وەسفیان دەکات. . قاچاخچییەکانی ناو ژێردەریاییەکە خەڵکی مەکسیک بوون و لە رۆژئاوای زەریایی هێمندا بە نیاز بوون ١٨ تۆن لە مادەی کۆکایین بۆ کەناراوە ئاوییەکانی ئەمریکای باشوور بگوازنەوە، بەڵام لە ناوەڕاستی زەریاکەدا هێزی دەریاوانی ئەمەریکا هەڵیکوتاوەتە سەریان و دەستبەسەری کردوون. . هێزی دەریاوانی ئەمریکا، ئاشكرایکردووە، ئەو کۆکاییەنە بەهاکەی ٥٦٩ ملیۆن دۆلار بووە. [embed]https://youtu.be/Z9IP4uuMk9k[/embed] .