گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ بەقەزاکردنی ناحیەیەک

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ڕەتدەکاتەوە

2022.01.05 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ناوخۆ  بڕیارێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ڕەتدەکاتەوە

ناس کورد-

 

جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، وەزارەتى ناوخۆ رەتیکردووەتەوە ناحیەى حاجى ئاوا بکرێتە قەزا، لەکاتێکدا ئەنجومەن بەزۆرینەى دەنگ پەسەندیکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرزان محەمەد (5-1-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "دوای ئەوەی لەکۆبونەوەی فەرمی ئەنجومەندا بڕیاری بە قەزاکردنی ناحیەی حاجی ئاوا  بەزورێنەی دەنگ پەسەندکرا، ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کرا بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارە کارگێری و داراییەکان".

 

وتیشى "بەداخەوە ئەمڕۆ بەنوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە ئاراستەی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین کراوە  باس لەوەکراوە کەبڕیارەکەی ئەنجومەن یاسایی نییە لەکاتێکدا ئیدارەکان ھیچ بنەمایەکی یاسایی و دەستوری نییە تەنھا بریارێکە لەئەنجومەنی وەزیران دراوە".