گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

’’پەیوەندى لەگەڵ دەیان کچ و ژن هەبووە’’..تۆمەتبارێکى ’’مەترسیدار’’ دەستگیرکرا

2022.01.05 - 21:43
App store icon Play store icon Play store icon
’’پەیوەندى لەگەڵ دەیان کچ و ژن هەبووە’’..تۆمەتبارێکى ’’مەترسیدار’’ دەستگیرکرا

ناس کورد-

 

پۆلیسى سۆران دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند بە "مەترسیدار" ناویبردووە، کە پە‌یوە‌ندی لە‌گە‌ڵ دە‌یان ئافرە‌ت دروستكردووە‌، دواتر ھە‌ڵساوە‌ بە‌ ھە‌ڕە‌شە‌لێكردن و بە‌كارھێنانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، ئەو تۆمەتبارە  بە‌ناوی (س - ص - ع ) لەدادگای لێكۆلیـنە‌وە‌ی زاخۆ داواکراو بووە و بە‌پێی مادە‌یی (٢)لە‌ یاسایی خراپ بە‌كارھێــنانی ئامێــرە‌كانی پە‌یوە‌ندی دەستگیرکراوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

تـــۆمـــە‌تبــــارێكی مە‌ترسیدار دە‌ستگیر كرا ..

 

ئە‌مڕۆ لە‌ ڕێكە‌وتی ٢٠٢٢/١/٥  پۆلیسی ناوشاری  شاری سۆران / بنكە‌ی پۆلیسی ســـۆران توانیـــان تۆمـــە‌تبارێكی داواكراو لە‌لایە‌ن دادگایی لێكۆلیـــنە‌وە‌یی زاخۆ دە‌ستـــگیر بكە‌ن، بە‌ناوی (س - ص - ع ) بە‌پێی مادە‌یی (٢)لە‌ یاسایی خراپ بە‌كارھێــنانی ئامێــرە‌كانی پە‌یوە‌ندی ، ڵە‌ئە‌نجامی لێكۆلیـــنە‌وە‌ بۆمان دە‌ركە‌وت كە‌ تۆمە‌تباری ناوبراو پە‌یوە‌ندی خۆشە‌ویـــستی لە‌گە‌ڵ دە‌یان ئافرە‌ت درووست كردوە‌ ، دوواتر ھە‌لساوە‌ بە‌ ھە‌ڕە‌شە‌لێكردن و بە‌كارھێـــنانیان .

لــــێرە‌وە‌ داوا دە‌كە‌ین لە‌ ھاونیشتیمانیان بە‌گشتی و ئافرە‌تان بە‌تایـــبە‌تی كە‌ وشـــیار و چاوكراوە‌بن بە‌شێوە‌یە‌كی تە‌ندرووست پلاتفۆڕمە‌كانی تۆڕی كۆمە‌لایە‌تی بە‌كار بھێنن، لە‌كاتی بوونی ھە‌ر كێشە‌یە‌كدا ئاگاداری پۆلیس بكە‌نە‌وە‌ بە‌مە‌بە‌ستی یارمە‌تیدانیان و پارستنیان لە‌ ھە‌ر پلان و  ھە‌ڕە‌شە‌یە‌كی ئە‌دە‌بی و ئەخلاقی .

 

بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران

٥ی ١ ی ٢٠٢٢