گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەنراوێک لەپارێزگاى هەولێرەوە لەبارەى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى لافاو

2022.01.05 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێک لەپارێزگاى هەولێرەوە لەبارەى قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى لافاو

ناس کورد-

 

پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، زیاتر لە چوارملیار و 985 ملیۆن خەرجکراوە بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانلێکەوتووانى لافاوەکە، لەکۆى پێنج ملیار و 672 ملیۆن دینار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پارێزگا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بڕى پێنج هەزار دۆلار بۆ هەریەک لەبنەماڵەى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە خەرجکراوە، کە کۆى گشتیی دەکاتە شەست هەزار دۆلار.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:



دواى ئەو کارەساتەى لەڕۆژى هەینى 2021.12.17 بەهۆى لافاوەوە بەسەر شارەکەمانداهات، کە سەرەڕاى زیانى گیانى قەبارەى زیانە مادیەکانیشى زۆر گەورە بوون، جگە لەزیانەکانى کەرتى گشتیى تەنها زیانى هاوڵاتییانى زەرەمەند بەبڕى (20) تاوەکو (21) ملیار دینار خەمڵێندراوە، بۆ هاوکاریى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووان هەر ئەو ڕۆژەى کە لافاوەکە ڕوویدا پارێزگاى هەولێر ژمارە حسابێکى بە ژمارە (508)ى بانکى منارە کردەوە بۆ گەیاندنى هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان لەلایەن هەرکەس و لایەن و گروپ و خێرخوازێک کە بیەوێت دەستى یارمەتى بۆ لێقەوماوان و زیانلێکەوتووان درێژبکات، وێڕاى سوپاس بۆ سەرجەم ئەو کەس و لایەن و کۆمپانیایانەى دەستیى هاوکارى و یارمەتیان بۆ لێقەوماو و زیانلێکەوتووان درێژکردووە، لێرەدا وەک قۆناغى یەکەم ناوى هەموو ئەو بەڕێزانە بڵاو دەکەینەوە کە هاوکارییەکانیان گەیاندۆتە ژمارە حیسابى بانکى منارە، هەر بۆ زانیارى هەڵمەتەکە بەردەوامە و هەرکەسێک نیازى بەخشینى هەیە دەتوانێت لەرێگەى ژمارە حیسابى (508)ى بانکى منارە هاوکارییەکانى بگەێنێت، ئەوەى تاوەکو ئێستاش گەیشتووە بەوشێوەیەى خوارەوەیە:-    

 

ئەو پارانەى خەرجکراوە:-

1- خەرجکردنى بڕى (یەک ملیار و دووسەد ملیۆن دینار) لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ڕێگەى دەزگای ڕوانگە بۆ دابینکردنى پێداویستییە سەرەتاییەکانى لێقەوماو و زیانلێکەوتووان.                                                                                   

2- خەرجکردنى بڕى (یەک ملیار دینار) لەلایەن سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان  بۆ پاککردنەوەى ڕێرەوى ئاو و چاککردنى کەندەکان.                           

3- خەرجکردنى بڕى (دووملیار و چوارسەد و هەشتاو هەشت ملیۆن  و شەش سەد هەزار دینار) لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ دابینکردنى پێداویستیى سەرەتایی وەک (نەوت، سەبەتەى خۆراک، ئامێرەکارەباییەکان، سۆپا ....هتد).                                         

4- بڕى (بیست و حەوت ملیۆن و نۆسەد هەزار دینار) کەمپینى پارێزگاى هەڵبجە کە هەر خۆیان بەسەر لێقەوماو و زیانلێکەوتووان دابەشیانکرد.                                      

(5-هەژدە ملیۆن و هەشت سەد و پەنجا هەزار دینار) لەلایەن ڕێکخراوى ئێن ئاڕ سی

6- (حەفتاو هەشت ملیۆن دینار) لەلایەن ڕێکخراوى عەنکاوا

7- (چل ملیۆن دینار) گەرمیان 

8-(سێزدە ملیۆن دینار) کەلار                                                                   

9- (سی ملیۆن دینار) قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى   

10- پێدانى بڕى پێنج هەزار دۆلار بۆ هەریەک لەبنەماڵەى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە، کە کۆى گشتیی دەکاتە شەست هەزار دۆلار لەلایەن خانەوادەى بەڕێز مەسرور بارزانى دابینکراوە.   

___________________________    

 

ئەوپارانەى خراوەتە سەر ژمارە حیسابى بانکى منارە و لەئێستادا لەبەردەست دایە:-       

1- عوسمان فەرەج، فان ڕۆیاڵ _______ پێنج ملیۆن دینار

2- حوسامەدین یاسین تەها __________ یەک ملیۆن دینار

3- فەرهاد ئەنوەر تەها ____________ سەد هەزار دینار

4-نازم ئیبراهیم حەسەن ___________ پەنجا هەزار دینار

5-هیوا جەمال فارس ____________ شەش سەد هەزار دینار

6- سەباح قادر، کۆمپانیاى فرویل__ حەفت ملیۆن و سێ سەد و نۆەت و حەوت هەزار و پێنج سەد دینار

7- حاجى یەحیا، جیهان گروپ_____ سەد و پەنجا ملیۆن دینار

8- خالید عەلی عەبدوڵڵا ________ سێ ملیۆن و حەفت سەد هەزار دینار

9- کاوە عەبدولرەحمان ئەحمەد _____ دووسەد و پەنجا هەزار دینار

10- فاروق مەلا مستەفا، کۆمپانیای ئاسیا سێل____ یەک ملیار دینار

11- هەڵۆ ئەحمەد عەبدوڵڵا __________ چوارسەد هەزار دینار

12- هەمزە شێخە قاسم ___________ پێنج سەد و پەنجا هەزار دینار

13- عەباس حاجى رەسوڵ __________ دوو ملیۆن دینار

14- شەماڵ خانە میرفەتاح _______ یەک ملیۆن و بیست و پێنج هەزار دینار

15- سەفین محسین دزەیی ______ حەفت ملیۆن و حەفت سەد هەزار دینار

16- موعین شێخ ساڵح، کۆمپانیای ئاى ستار مید __ چواردە ملیۆن و حەفت سەد و هەشتا هەزار دینار

17- وریا یونس مستەفا __________ هەشت سەد هەزار دینار

18- هەڵکەوت ئورجلقە یونس __________ دوو ملیۆن دینار

19- محەمەد شەریف ________ یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار

20- مەهدى عەبدوڵڵا کۆمپانیاى شەپۆڵى بەهێز ____ یەک ملیۆن دینار

21- موحسین یونس، کۆمپانیاى بەهێز______ یەک ملیۆن دینار

22- کمال محەمەد ساڵح __________ سێ ملیۆن دینار

23- ڕێباز محەمەد حەملان ____ حەفت ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار

24- ڤاڵا فەرید ئیبراهیم ______ حەفت ملیۆن دینار

25- فرسەت ئەحمەد عەبدوڵڵا ____ سێ ملیۆن دینار

26- ئەنجومەنى گومرگى سەوزە و میوە ___ دە ملیۆن دینار

27- کروبیاد فیروز عارف، کۆمپانیاى مجلره ____ سی ملیۆن دینار

28- کۆمپانیاى هیوا ئەحمەد ماجدى _____ سەد و پەنجا ملیۆن دینار

29- ئەحمەد جەمیل _____________ یەک ملیۆن دینار

30- عەبدولموئمن عیسمەت قادر __ چوار ملیۆن و هەشت سەد و سی هەزار دینار

31- سەندیکاى ژمێریاران و وردبینان ______ بیست ملیۆن دینار

32- سەعدی ئیسماعیل مەحمود_____ سەد و پەنجا هەزار دینار

33- پەیام سەعدى ئیسماعیل ___ سەد و پەنجا هەزار دینار

34- سەعدى محەمەد ئەمین دزەیی_____ یەک ملیۆن دینار

35- شەریف ساڵح حەسەن ______ پێنج سەد هەزار دینار

36- ڕۆشنا غەفور ڕەحیم ____ حەفت سەد و سی و پێنج هەزار دینار

37- دکتۆر بەشیر حەداد _______ پێنج ملیۆن دینار

38- ڕابەر سدیق ___________ یەک ملیۆن دینار

39- لانە روکار بەیانى ________ حەفت سەد هەزار دینار

40- ئاگرین عەبدوڵڵا عەزیز _____ دوو ملیۆن دینار

41- پشتیوان سلێمان وسو ______ دووسەد و نۆهەد هەزار دینار

42- بەفرین دزەیی/ قلارا ______ پێنج ملیۆن دینار

43- د.نەهلە قادر محەمەد ______ یەک ملیۆن دینار

44- ژوورى بازرگانى و پیشەسازیی هەولێر _____ سێ سەد ملیۆن دینار

45- بەختیار حەیدەر عوسمان ______________ دوو ملیۆن دینار

46- ئانۆ جەوهەر عەبدولمەسیح _ حەفت ملیۆن وسێ سەد و چل ویەک هەزار دینار

47- فەرهەنگ میرانى ____ بیست ملیۆن دینار

48- کۆمەکى پارێزگاى دهۆک____ پێنج سەد و نۆەد و پێنج ملیۆن و شەش سەد و بیست و هەشت هەزار دینار

49- ڕێزان عەبدولرەحمان حەسەن ______ یەک ملیۆن و دووسەد هەزار دینار

50- کۆمپانیاى داون تاون ___________ بیست و پێنج ملیۆن دینار

51- بەرەڤان حەمدی حسێن __________ دوو ملیۆن دینار

52- زیرەک دونا _______________ سەد و پەنجا هەزار دینار

53- بەختیار شوکرى حەسەن ________ سەد و پەنجا هەزار دینار

54- سنکام عەبدولقادر عەبدوڵڵا ______ سەد و چل و پێنج هەزار دینار

55- ساڵح مستەفا، کۆمپانیای هاردى _____ پازدە ملیۆن دینار

56- نەخۆشخانەى شیلان لە دهۆک _____ دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار

57- قەهار مەولوود دەروێش ________ حەفتاو پێنج هەزار دینار

58- کۆمەکى ئیدارەى سەربەخۆیى سۆران _____ سێ سەد و پەنجا ملیۆن دینار

59- کۆمەکى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئاوقافى هەولێر __ سەد و سی و یەک ملیۆن و دووسەد و پەنجا و دووهەزار و دووسەد و پەنجا دینار

60- سەباح ملحم ___________ پەنجا ملیۆن دینار

61- هوتێل گاردینیا __________ دە ملیۆن دینار

62- دیار مەکى سادق ________ یەک ملیۆن دینار

63- کۆمپانیای ئاسۆى گەل ______ دوو ملیۆن دینار

64- کۆمپانیای کورد هەوارگەى شنگل بانەى گەشتیارى ____ دە ملیۆن دینار

65- ئەحمەد ئیسماعیل نانەکەلى ، کۆمپانیای ماس ____ چوارسەد ملیۆن دینار

66- حاجى سەردار، ڕێماس سیتى _______ سی ملیۆن دینار

67- کۆمپانیای بروسک ____________ دە ملیۆن دینار

68- مەریوان حاجى جەمال ، کۆمپانیای مایۆرکا _____ سێ سەد ملیۆن دینار

69- ئاسۆ حاجى مەحمود بامۆکى، گروپى کۆمپانیاى هەڵبجە_ چوار سەد ملیۆن دینار

70- کاوە فایەق عەلى، کۆمپانیاى ساوث کوردستان _____ سێ سەد ملیۆن دینار

71- کۆمپانیای سەلام فەقێ کەریم خۆشناو __________ دە ملیۆن دینار

72- یوسف عوسمان سمایل ، کۆمپانیای سلاڤا ________ پەنجا ملیۆن دینار

73- کارگەى بۆیاخ و تەنەر و ئیزۆگام ____________ یەک ملیۆن دینار

74- حاجى فەیسەڵ گەردى، کۆمپانیای کارمەند _______ پەنجا ملیۆن دینار

75- حاجى مەسعود تاهیر ، کۆمپانیاى ڕەسەن ____ حەفتا و پێنج ملیۆن دینار

76- کاروان جەوهەر الیاس _________ دە ملیۆن دینار

77- خورشید عەبدولەتیف، کۆمپانیای تانج _____ پەنجا ملیۆن دینار

78- ئەحمەد ڕێکانى _______ پەنجا ملیۆن دینار

79- کۆمپانیای نەجمەدین ____ سەد و پەنجا ملیۆن دینار

80- محەمەد ئیسماعیل و ئەحمەد ئیسماعیل محەمەد، کۆمپانیای هاوکارى __ پەنجا ملیۆن دینار

81- کۆمپانیای ئەلمەحمود ___ پازدە ملیۆن دینار

82- مەلا یاسین مەحمود و هادى عەبدولرەحمان، کۆمپانیای بەڕێز _ حەفتا و پێنج ملیۆن دینار

83- کۆمپانیای گرین عێراق ____ سەد و پەنجا ملیۆن دینار

84- ئارى محەمەد سەعید ___ پەنجا هەزار دینار

85- عەلى حسێن ئیبراهیم ___ پەنجا هەزار دینار

86- خێرخوازێک __________ دە هەزار دینار

87- عەلى عەبدولئەمیر سلێمان _____ بیست و پێنج هەزار دینار

88- فاتن زێدان ____ پەنجا هەزار دینار

89- خانەوادەى بەڕێز مەسرور بارزانى ___ حەفتا و پێنج هەزار دۆلار

90- لانە محەمەد عەلى _______ پێنج سەد دۆلار

91- بەناز بەختیار شەفیق ______ سەد دۆلار

92- کۆمپانیای جى ئی جی و خەڵکى دەڤەرى بارزان _ دووسەد و پەنجا هەزار دۆلار

93- ڕێبەر ئەحمەد خالید __ بیست هەزار دۆلار

94- تارە محەمەد عەبدولرەحمان __ سی و پێنج یۆرۆ

95- کۆمەکى چەمچەماڵ _______ ملیۆنێک و دووسەد و نۆەد و شەش هەزار دینار

96- کۆمەکى کەرکوک ____ سێ ملیۆن و چوارسەد و پەنجاو دووهەزار و دووسەد و پەنجا دینار

 

کۆى گشتی:

1- ئەو پارەیەى خەرجکراوە بۆ زیانلێکەوتووان (چوارملیار و نۆسەد و هەشتا و پێنج ملیۆن و سەد و پەنجا هەزار دینار)                               

2- ئەو پارانەى خراوەتە ژمارە حیسابى بانک بۆ هاوکاریکردنى زیانلێکەوتووان لە ئایندەدا (پێنج ملیار و شەش سەد و حەفتا و دوو ملیۆن و دووسەد و پەنجا و هەشت هەزار دینار)    

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر