گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەموو ئامادەکارییەک بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تەواو بووە

2022.01.05 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
هەموو ئامادەکارییەک بۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تەواو بووە

ناس کورد-

ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکای بۆ بەستنی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند کە بڕیارە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان عەبدوڵا سیرینی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئەمیندارێتی پەرلەمان سەرجەم ڕێکار و ئامادەکارییە ئەمنی، ئیداری و هونەرییەکانی تەواو کردووە بۆ دانیشتنەکە.

 

دەشڵێت، "بەیانی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار بەڕێوەدەچێت، دواتر هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگرەکەی ئەنجام دەدرێت."

 

بەپێی مەرسومی سەرۆکایەتی کۆمارڕۆژی 9ی کانونی دووەم دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کە بۆ سونەکانە و هەروەها دوو جێگرەکەشی کە یەکێکیان کوردە و ئەوی تریان شیعەیە.