ناس كورد_
بڕیارە سبەی پێنج شەممە وەزارەتەكانی شەهیدان و هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن و بەرێوەبەرایەتی دام و دەزگا نەوتییەكان مووچەی مانگی ڕابردوو وەربگرن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى لە لێدوانێكدا (5_1_2022 كە "ناس كورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، سبەینێ پێنج شەممە، وەزارەتی شەهیدان و زێڕەڤانی بەرگری و فریاگەوتن و پۆلیسی نەوت و گاز، موچە وەردەگرن.
دوای کۆتایهاتنی پشووەکانی ساڵی نوێی 2022، دابەشکردنی موچەی مانگی (12)ی 2021 ی فەرمانبەران دەستی پێكردووە و وەزارەتی تەندروستی یەکەم وەزارەتە کە موچەی وەرگرت، بەڵام چالاكانی مەدەنی و هەندێك لە فەرمانبەران باس لەوە دەكەن دابەشكردنەكە سستە لەكاتێكدا داهاتەكانی ناوخۆ و نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان ڕوو لە هەڵكشان و زیادبوونن.