گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئاسایش لەبارەى جلی پرتەقاڵیی تۆمەتبارانی خۆپیشاندانەکەی پیرەمەگرون لێدوانی دا

2022.01.05 - 13:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش لەبارەى جلی پرتەقاڵیی تۆمەتبارانی خۆپیشاندانەکەی پیرەمەگرون لێدوانی دا

ناس کورد-

وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتبار لەكاتی خۆپیشاندانەكەی پیرەمەگرون ڕایگەیاند، تۆمەتبارەكان لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش سلێمانی دەستگیركراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت و رەنگی جلەكانیشیان رەنگێكی جیهانی پەیڕەو كراوەو پەیوەندی بەجۆری تۆمەتەكەوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بە میدیای فەرمیی یەکێـتی (5-1-2022) ڕایگەیاند، "تۆمەتبارەكان لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش سلێمانی دەستگیركراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، تەئكیدیشیكردەوە دوای رێوشوێنە یاساییەكان ژمارەیەكیان بەبارمتەی یاسایی و بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە ئازاد دەكرێن."


سەبارەت بەڕەنگی جلوبەرگی تۆمەتبارەكان وتەبێژی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەپێی یاساو رێنمایی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان زیندانیان بەپێی ستاندارد دەبێ جلوبەرگی زیندانی یەك پۆشی بێت و سەبارەت بەڕەنگەكەشی رایگەیاند رەنگێكی جیهانی پەیڕەو كراوەو پەیوەندی بەجۆری تۆمەتەكەوە نییە.


یاسین سەمیع دڵنیایشیدا لەوەی بەردەوام رێكخراو نێودەوڵەتیەكانی وەك خاچی سووری نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و سەرجەم رێكخراوە تایبەتمەندەكان سەردانی زیندانیان لەئاسایشی سلێمانی دەكەن و ئاسایشی سلێمانی پەیڕەوی یاسا نێودەوڵەتیەكان دەكات.

 

دوێنێ ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى ژمارەیەک کەسى ڕاگەیاند بەتۆمەتى سوتاندنى بەشێک لە فەرمانگەکانى پیرەمەگرون لەکاتى خۆپیشاندانى تشرینی دووه‌می ساڵى رابردوودا.  

  

بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش، ئەو کەسانە راسپێردرابوون بۆ ئەنجامدانى ئەو کارە، ئەوەش بۆ "دروستكردنی ئاژاوه‌".  

  

ئاسایش ڤیدیۆی دانپێدانانی تۆمەتبارانی بڵاوکردەوە بە جلی پرتەقاڵییەوە، ئەوەش کاردانەوەیەی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا.