ناس كورد-
ناوەندە زانستییەكان پێشبینی دەكەن پەرەسەندنی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا تا كۆتایی ئەم مانگەش بەردەوام بێت و لەگەڵ سەرەتای شوباتی داهاتوو یان ناوەڕاستیدا پاشەكشەكردن دەست پێ بكات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شارەزایانی سەنتەری ئەوروپی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەكان لە راپۆرتێكدا كە "ناس كورد" پوختەكەی بینیوە (5_1_2022) باس لەوەدەكەن، گوشاری ئۆمیكرۆن لەسەر سیستمە تەندروستییەكان بەردەوام دەبێت تا دەوروبەری ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، لەوە بەدواوەش ئەگەری پاشەكشەی هەیە.
ئەم پێشهاتە لە كاتێكدا ڕێژەی توشبوون لە ئەمەریكا بازێكی گەورەی دا و لە یەك ڕۆژدا یەك ملیۆن حاڵەتی تۆماركرد، ئەمەش لەهەندێك ناوەندی میدیاییدا بە "تسۆنامی" ناوبرا.
بۆچوونی جیاجیا هەیە لەبارەی لێكەوتەی بڵاوبوونەوەی خێرای ئۆمیكرۆن و لەكاتێكدا هەندێك پێیانوایە سەرەتای گواستنەوەیە لە قۆناغی پەتای كوشندەوە بۆ ڤایرۆسی ماڵی، هەندێكی تر باس لەوە دەكەن رێگەخۆشكەرە بۆ سەرهەڵدانی گۆڕاوی تری ترسناك بەهۆی زۆبوونی خێرای ڤایرۆسەكە و تەشەنەكردنییەوە.