ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە دووبارە بەرزبوونەوەى ئامارەکانی کۆرۆنا و دەڵێت، بەپێی ڕاپۆرتی شارەزایانی وەزارەتەکە، حاڵەتەکانی توشبوون لەناو خەڵکیدا زیادی کردووە، ئەوەش دوای ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە هۆشدارییەکدا (5ی کانونی دووەمی 2021) دەڵێت، "دووبارە بەرزبوونەوەی ئاماری توشبووانی کۆرۆنا بەهۆی کەمتەرخەمییە لە وەرگرتنی ڤاکسین."
جەخت دەکاتەوە کە "بەرزبوونەوەی ئامارەی توشبووانی پەتاکە لە وڵاتانی دراوسێ نیگەرانییەکان زیاتر دەکات."