گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەکی هەشتەمی پارەی جووتیاران گەیشتە هەرێم

2022.01.05 - 11:20
App store icon Play store icon Play store icon
چەکی هەشتەمی پارەی جووتیاران گەیشتە هەرێم

ناس كورد-

بەڕێوەبەرى گشتى بازرگانى هەرێم ڕایگەیاند، بەشى هەشتەمى چەکى پارەى جوتیاران کە (900) ملیۆن دینارە گەیشتە هەرێم و لە چەند رۆژى داهاتودا دەستبەدابەشکردنى دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی رایگەیاند: بەشی هەشتەمی چەكی پارەی جوتیاران بۆساڵی (2021)گەیشتۆتە هەرێم لە چەند رۆزی ئایندە و دواى وەرگرتنی رێكارە ئیدارییەكان لە رێگای بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی شارەكان چەكەكان بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان دابەش دەكرێن.

 

بڕی پارەی هاتوو بۆ شارەكان بەم شێوەیەیە:
- هەولێر (350.000000) سێ سەدوپەنجا ملیۆن دینار
- سڵێمانی(500.000000) پێنج سەد ملیۆن دینار
- دهۆك (50.000000) پەنجا ملیۆن دینار