ناس کورد-
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگی ڕایگەیاند، موشەکێک لە سەربازگەی نەسر لە ڕۆژئاوای بەغدا کەوتووەتەوە کە لە گەڕەکی جیهادەوە ئاڕاستەکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تۆڕەکە کە سەر بە سوپای عێراقە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (5ی کانونی دووەمی 2022) دەڵێت، سەکۆی هەڵدانی موشەکەکە کە لە جۆری 240 ملم بووە دۆزراوەتەوە و هەڵوەشێنراوەتەوە و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەڵگە و تاوان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە.
باسی لەوەشکردووە کە "دەزگا ئەمنی و ئاژانسە هەواڵگرییەکان بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوە تاوەکو دۆزینەوەی بکەران و پاشان وردەکاری زیاتر دەخەینەڕوو."
بەپێی زانیارییەکان، هێرشە موشەکییەکەی درەنگانێکی شەو سەربازگەی ڤیکتۆریای ئەمریکییەکانی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کردووەتە ئامانج کە سەربازان و ڕاوێژکارانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی تێدایە.