گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەك وەڵام دەداتەوە

ئايا بەیانیان ئۆتۆمبێل گەرمكردنی دەوێت؟

2022.01.05 - 09:08
App store icon Play store icon Play store icon
ئايا بەیانیان ئۆتۆمبێل گەرمكردنی دەوێت؟

ناس كورد-
میكانیكییەكی ناسراوی سعودی جەخت دەكاتەوە ئەو ئۆتومبیلانەی لە 25 ساڵی دواییدا بەرهەمهاتوون هیچ پێویستیان بەگەرمكردنی بەیانیان نییە بۆ زیاتر لە 25 - 30 چركە لە هیچ وەرزێكی ساڵدا و ئەو هەنگاوە بۆ ئۆتۆمبیلە كۆنەكان بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شارەزا سعودییەكە لە پرۆگرامێكی تایبەتی "سیارتك مع عبدالحق" كە "ناس كورد" بینیویەتی (5_1_2022) باس لەوە دەكات، گەرمكردنی ئۆتۆمبیل هی سەردەمی كاربرێتەرە و لەپاش بەكارهێنانی بەخاخەوە هیچ پێویست نەماوە و بەڵكە زیان و تێچووی زیاترە.

 

هەروەها دەڵێت، لە ئەمەریكا سزایەكی پێبژاردنی قورس هەیە ئەگەر تۆ لە ئۆتۆمبیلدا دانیشتبیت و مەكینەی كار بكات، لە ئەڵمانیاش هەركەس وەڵام بداتەوە لە پرسیارەكانی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری كە ئۆتومبیل پێویستی بە گەرمكردن هەیە، ئەوە بە كەوتوو دادەنرێت و هۆكاری ئەمەش بۆ پاراستنی ژینگە و رێگرتن لە دزینی ئۆتومبیلەكان دەگەڕێتەوە.

 

بەگوتەی عەبدولحەق، لەكاتی وەستانی ئۆتۆمبیل هیچ كات ڕۆنی مەكینەكەی لە ڕاڕەوی خۆی ناڕوات و هەركات سولف لێ بدەیت ئەوە ڕۆن بە ئاسانی سوڕی ئاسایی خۆی وەردەگرێت، بەڵام ئەوە هەیە مەكینە تا گەرم ببێت باشترە و خێراتر دەڕوات، بەڵام لەكاتی یەكەم ئیشپێكردنی ئۆتۆمبیل كەس پێویستی بە خێرایی زۆر نییە و تا لە گەراجی ماڵ دەردەچیت و دەگەیتە سەر شەقامی سەرەكی ئەوە مەكینەی سەیارە بڕی پێویست گەرم دەبێت و بەم پێیەش گەرمكردنی پێشوەختە پێویست نییە.