کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، ئاشکرایدەکات، لە دوێنێ شەوەوە، 40 کۆنتێنەری هێلکە بەشێوەی قاچاخ داخڵی سلێمانی کراون، یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانیش بێئاگایی خۆیان لەو بارەیەوە دەردەبڕن. . عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو 15 کۆنتێنه‌ر و ئه‌مشه‌ویش 25 کۆنتێنه‌ر هێلکه به قاچاخ داخڵکراوه و بۆ هه‌ر کۆنتێنهرێکیش بڕی نۆ ملیۆن دینار دراوه. . ئاشکراشیدەکات، ئێستا کۆنتێنه‌ر و هێلکه‌کان له سلێمانی له‌لایه‌ن هێزێکی ئه‌منیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له نزیک هوانه و هه‌وڵێک هه‌یه بۆ ئازادکردنیان. . عەلى حەمە ساڵح داوا لە یه‌کە ئیداری و هێزه ئه‌منیه‌کانی شارەکە دەکات، ئەو هێلکانه ئه‌گه‌ر مه‌رجی ته‌ندروستییان تێدایه، به‌زیادکردنی ئاشکرا بفڕۆشن و پاره‌که‌ی بخه‌نه خزمه‌تی سلێمانییەوە. . ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوەشکردووەتەوە، له‌ماوه‌ی ڕابردودا چه‌ند به‌رپرسێک سه‌رقاڵی به‌قاچاخ هێنانی دوگی حه‌یوان و هێلکه بوون، ئێستا هێلکه قه‌ده‌غه کراوه، به‌شێک له به‌رپرسه‌کان ده‌ستیان کردووە به هێنانه ژوره‌وه‌ی هێلکه به‌قاچاخ، به‌زه‌بری هێزو به به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتیان. . لە بەرامبەردا ناس کورد پەیوەندی بە هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و قایمقام و ئاسایشی سلێمانییەوە کرد بۆ وەرگرتنی زانیاری زیار لەو بارەیەوە، بەڵام هەر سێکیان بێئاگایی خۆیان لەو بارەیەوە دەربڕی، بەبێ ئەوەی هیچ شتێکی زیاتر لەبارەی ئەو باسە، رابگەیەنن. . لە بەرامبەردا عەلی حەمەساڵح لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ناس کوردى وت، ئێستا کۆنتێنەرەکان لە هوانە دەستیان بەسەردا گیراوەو لە دوێنێشەوە بەدوای ئەو بابەتەوەیەو لەگەڵ کۆمەڵێک "مافیا" بەتەنیا رووبەڕووبووەتەوە کە سوڵته‌و هێزی چه‌کداریان هه‌یه. .