ناس کورد-
کەشناسى هەرێم رایگەیاند، وێنەى مانگە دەستکردەکان ئەوە دەردەخات کە ئاسمانى هەرێم ئەم شەو دادەپۆشرێت بەهەور و پێشبینى حاڵەتێکى خێرای (كورت خايه‌ن) باران بارین دەکرێت و ئەگەرى بەفربارینیش هەیە لەبەشێک لەقەزا و ناحیەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، باران لە ڕۆژئاوای هەرێمەوە دەست پێدەکات پاشان بەناوەراستى هەرێمدا تێدەپەڕێت بەره‌و رۆژهەڵات و ناوچەکانى کەرکوک و گەرمیان و لە بەیانى زوودا کۆتایی دێت، هەروەها بەفریش لە ناوچەشاخاویەکان دەبارێت، ئەگەری دروست بوونى تەم و مژیش هەیە لە ناوچەى جیاواز
بەپێی کەشناسی، تێبينى ئه‌گه‌رى به‌فر بارين هه‌يه له به‌شێك له قه‌زاو ناحيه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و ڕاپه‌ڕين له‌كاته‌كانى دواى نيوه‌شه‌و تا به‌ره‌به‌يانى.