گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر لە حەوت ملیۆن دینارى ساختە دەستى بەسەردا گیرا

2022.01.04 - 18:17
App store icon Play store icon Play store icon
زیاتر لە حەوت ملیۆن دینارى ساختە دەستى بەسەردا گیرا

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستبەسەرداگرتنى بڕی حەوت ملیۆن و سێ سەد هەزار دیناری ساختەی عێراقی لەبازگەی ئاسایشی بانی مەقان راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى ئاسایش کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، دوو کەس دەستگیرکراون کە ویستویانە لەڕێگەی بازگەکەوە و بەئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە ڕەنگی ڕەش بچنە شاری سلێمانی و پارەکە ساغبکەنەوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لەبازگەی ئاسایشی بانمەقان بڕی حەوت ملیۆن و سێ سەد هەزار دیناری ساختەی عێراقی دەستی بەسەردا گیرا، هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەبازگەی بانمەقان دوو کەسیان دەستگیرکرد بەناوەکانی (ع ، و ، م ) و (م ، ف ، ح ).

 

تۆمەتبارەکان بەڕەگەز لەنەتەوەی عەرەبن و دانیشتوی شاری بغدادن

بڕی (٧٫٣٠٠٫٠٠۰) حەوت ملیۆن و سێ سەد هەزار دیناری عێراقی  لەجۆری پەنجا هەزاری ساختەیان پێبووە

ویستویانە لەڕێگەی بازگەکەمانەوە بەئۆتۆمبێلێکی جۆری قەمەرە ڕەنگی ڕەش  داخڵی شاری سلێمانی ببن

یەکێک لەتۆمەتبارەکان پێناسی باری شارستانیەکەشی ساختەیە

بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٢٨١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە

 

ڕاگەیاندن_و_پەیوەندییەکان

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی

May be an image of moneyMay be an image of 2 people and people standingMay be an image of car