گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ملیارێک و 250 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەى 11 بەنداو تەرخانکرا

2022.01.04 - 18:11
App store icon Play store icon Play store icon
ملیارێک و 250 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەى 11 بەنداو تەرخانکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاند، بڕی یەک ملیار و دوو سەد و پەنجا ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار دینار تەرخانکرا، لە لایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی( 11) بەنداو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە، تەرخانکردنى ئەو بودجەیە لەچوارچێوەی گرنگیدانە بە تەواوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەنداوەکان و پڕۆژە ئاودێریەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

 

بەنداوەکان بریتین لە : بەنداوی( شیوە سوور، هەشه زینێ، چەمی سمۆرە) لە پارێزگای سلێمانی، بەنداوی (کەشکان، بێدۆهێ) لە پارێزگای دهۆک، بەنداوی (هاڕاوە، قادرکەرەم ئاوە سپی) لە ئیدارەی گەرمیان و بەنداوی (دێگڵە) لە پارێزگای هەولێر .