گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕەوتی سەدڕ ناوەڕۆكی دیداری شاندەكەی لەگەڵ بارزانی بڵاوكردەوە

2022.01.04 - 15:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەوتی سەدڕ ناوەڕۆكی دیداری شاندەكەی لەگەڵ بارزانی بڵاوكردەوە

ناس کورد-

بەیاننامەیەكی بەشی میدیایی ڕەوتی سەدر دەڵێت: بارزانی خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بە سەردانی شاندی سەدر بۆ كوردستان و ئەوانیش جەختیان لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە كردووەتەوە لەگەڵ ناوبراو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەیاننامەكە (4_1_2022) كە وێنەی دراوەتە "ناس كورد" لە دیداری ئەمڕۆدا بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندەكە خۆشحاڵی خۆی بە "سەردانی شێخ حەسەن عەزاری دەربڕیوە بۆ هەرێمی كوردستان".

 

بەگوتەی بەیاننامەكە سەرۆكی كوتلەی سەدر جەختی لە "پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی كردووەتەوە بە بەشداری لیستە براوەكان لەگەڵ هەبوونی ئۆپۆزسیۆنی بەهێز لەژێر چەتری پەرلەمان". 

 

هەروەها دەڵێت "دیدارەكە گەشبینانە بووە، هەردوولاش جەختیان لەسەر دانانی خاڵ كردووەتەوە لەسەر پیتەكان و هەوڵدانی بەردەوام بۆ ڕزگاركردنی نیشتمان". 

 

بەگوێرەی زانیارییەكانی "ناس كورد" جووڵەی سەدرییەكان تا ئێستا تەنها لەگەڵ پارتیدایە و هێشتا یەكێتییان بانگهێشتنەكردووە بۆ بەشداری لە پێكهێنانی لیستی زۆرینە، لە ناو سوننەكانیش تەنها لەگەڵ حەلبوسی كۆبوونەتەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی (سێشەممە 4-1-2022) مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان  لە سەلاحەدین پێشوازی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدری بە سەرۆکایەتی شێخ حەسەن ئەلعەزاری کرد.  

  

ئاماژە بەوەشکراوە، "لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ھەنگاوەکان بۆ یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق."   

  

ئەوەش هاتووە، "ھەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامی ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسی و تێپەڕاندنی تەحەدیات و وەڵامدانەوەی ویست و ئیرادەی ھاووڵاتیان و چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا کرایەوە، ئەویش لەچوارچێوەی راستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و ڕەچاوکردنی داخوازیی ھەموو پێکھاتەکانی عێراق."