گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئامارەکانی توندوتیژیی ژنان دژی پیاوان لە هەرێم ئاشکرا کران

2022.01.04 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارەکانی توندوتیژیی ژنان دژی پیاوان لە هەرێم ئاشکرا کران

ناس کورد 

یەکێتی پیاوانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا 521 سکاڵای تایبەت بە توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراون و شەش پیاویش لەلایەن ژنەکانیانەوە کوژاون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بورهان فەرەج، سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا (سێشەممە 4-1-2022) ڕایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کورستان 521 سکاڵای تایبەت بە توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراوە." 

 

وتیشی، "هەروەها 68 پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و بەراورد بە ساڵی 2020 ئامارەکە کەمی کردووە کە ساڵی ڕابردوو 91 حاڵەتی خۆکوشتن هەبوو." 

 

وتیشی، "هەر لە ساڵی ڕابردوو شەش پیاو لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە  و بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژراون." 



ئاماژەی بەوەشکرد، "بە گشتی لە ساڵی 2014ـوە 48 پیاو لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە یاخود بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژراون."